۱۳۹۶/۰۱/۰۵

بێرن: بە هەزاران کەس دژ بە ئەردۆغان خۆپیشاندانیان ئەنجام دا


پاش نیوەڕۆی شەممە (٢٥ی مارس)، ژمارەیەک ڕێکخراو و پارتی لە بەردەم پەرلەمانی سویسرا کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی خۆیان دژ بە سیاسەتە دژە دیموکراتیک و زەخت و گوشارەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەربڕی. 

بە هەزاران کەس پاش نیوەڕۆی شەممە دژ بە سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە شاری بێرن خۆپیشاندانیان ئەنجام دا. خۆپیشاندەران خوازیاری ئازادی، دەوڵەتی یاسا و دیموکراسی لە تورکیا بوون. 

دامودەزگا کوردییەکان، پارتی سۆسیالیستی سویسرا و سەوزەکان لە ڕێکخەران و بەڕێوەبەرانی ئەم خۆپیشاندانە بوون. ئەوان لە لایەن سی ڕێکخراوێک و لەوانە یەکێتیی سەندیکاکانی سویسرا، دەزگای خاکی مرۆڤەکانی سویسرا و دەستەی سویسرای بێ چەک پشتیوانیان لێ کراوە. 

لەوەتەی کودەتا لە تورکیا ڕووی داوە، دیموکراسی و دەوڵەتی یاسا لەو وڵاتە بەرەو لێژی خلوێر دەبنەوە. جەنگ و توندوتیژی هەمدیس لە تورکیا بە گشتی و لە کوردستان بە  تایبەتی پەرەی سەندۆتەوە.
لێدوانی یای فەلەکناز ئووجە بۆ ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی سویسرا
ژێدەر: ڕۆژنامەی لۆ نۆڤێلیست

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر